商用無料の写真検索さん
           


MUSTAFA BARZANI 14.03.1903 - 01.03.1979 : 無料・フリー素材/写真

MUSTAFA BARZANI 14.03.1903 - 01.03.1979 / Kurdistan Photo كوردستان
このタグをブログ記事に貼り付けてください。
トリミング(切り除き):
使用画像:     注:元画像によっては、全ての大きさが同じ場合があります。
サイズ:横      位置:上から 左から 写真をドラッグしても調整できます。
あなたのブログで、ぜひこのサービスを紹介してください!(^^
MUSTAFA BARZANI 14.03.1903 - 01.03.1979

QRコード

ライセンスクリエイティブ・コモンズ 表示-継承 2.1
説明MUSTAFA BARZANI 14.03.1903 - 01.03.1979 The most prominent Kurdish national leader, Mustafa Barzani, was President of the Kurdistan Democratic Party (KDP) when he died on 1 March 1979 at Georgetown Hospital, Washington DC. Millions of Kurds and others mourned him. His memory will remain alive in the hearts of all Kurds who support the aims he struggled for all his life. He will remain a towering figure in the history of the Kurdish people. He remains the inspiration and ideal for today's Kurdish youth who are fired by the spirit, tenacity and resilience of the legend that never wavered in his commitment to the Kurdish struggle for Peace, Freedom and Democracy.هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شۆرشی ئه‌یلول له 11ی ئه‌یلولی ساڵی 1961 وه‌ک شۆرشێکی نه‌ته‌وه‌ی له سه‌رتاپای کوردستان هه‌ڵگیرسا و به‌رپا بوو، نه‌ک هه‌ر میلله‌تی کورد پاڵپشتی بوو، به‌ڵکو سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی کوردستان، و زۆرینه‌ی ئاشتی خوازانی به‌شه عهربیهکهی ئێراقیش له ده‌وری ئه‌و شۆرشه کۆبوونه‌وه‌و بونه هاوکار و پاڵپشت. تا ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ دا بێت هیچ شۆرشێک یا بزوتنه‌وه‌یه‌کی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستانی، وه‌ک شۆرشی ئه‌یلول خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری سه‌رتاپای کوردستان نه‌بووه، و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان له دوای نسکۆی ئاداری ساڵی 1975 ، له‌سه‌ر هه‌مان رێنمای و ئاواته‌کانی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول درێژه به‌خه‌باتیان ده‌ده‌ن و له ژێر ناو و بۆ چوونی جیاواز دا. شۆرشی ئه‌یلول وه‌نه‌بێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی یا که‌سایه‌تی هه‌ڵگیرسابێت، به‌ڵکو له پێناو چه‌سپاندنی دیموکراسی له سه‌رتاپای ئێراق دا، و له چوارچیوه‌ی ئه‌و دیموکراسیه‌دا میلله‌تانی ئێراق به ئاوات و ئامانجه‌کانیان بکه‌ن، و ئه‌م بۆ چوونه‌ش له دروشمی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان که ساڵی 1946 به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی نه‌مر دامه‌زرا، پیاده کرا که ئه‌ویش ( دیموکراسی بۆ ئێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان) ،و ئه‌وسا داوا کردن و به‌ده‌ست هێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن بوو، و داوا کردنی مافی فیدرالیش داوتر هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بیر‌و باوه‌ر سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت، که چۆن بارودۆخه‌که‌ی ئه‌وسا ئۆتۆنۆمی ده‌خواست ئه‌مرۆش فیدراڵی و بێ گومان له ئاینده‌ش ئه‌و خواسته ده‌بێته بریاری چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی، که ده‌بێت ئه‌مرۆ ههوڵکان به‌و ئاسته‌دا له خه‌بات و هه‌وڵدان دا بن، و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه و گۆرانگاری یه نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مرۆ له ئارادایه و بارودخه ره‌خساوه له کاتی شۆرشی ئه‌یلول له ئارادا بایه بێ گومان خه‌بات له پێناو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌کرا، به‌ڵام ئه‌و ساته نه هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و نهئیقلمی ونه ناوخۆ به‌و شێوازه بوو که پشتگیری له کێشه‌ی کورد بکات، بارزانی نه‌مر توانی ئه‌و شۆرشه میللهیه هه‌ڵگیرسێنێ ورابه‌رایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان بۆ زیاتر له نیو سه‌ده بکات، که ئه‌وسا نه‌ک به‌رپرسێکی وڵاتانی جیهان پێشوازی له تاکی کورد ده‌کرت به‌ڵکو ناوهێنانی کورد قه‌ده‌غه بوو، و به یاخی ناو ده‌برا، و ئه‌مرۆش سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان پێشوازی له سه‌رکرده کورده‌کان ده‌کات، و وڵاتان پێشبرگێ ده‌که‌ن بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان. لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئاورێک له مێژوو بده‌ینه‌وه ده‌بینین هۆکاری شۆرشی ئه‌یلول ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکار که هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1959 له 23 ئایاری ئه‌و ساڵه بریاری سرکردنی حزبه ئێراقیه‌کان به شێوه‌یه‌کی کاتی، و له‌هه‌مان ساڵ عبدولکه‌ریم قاسم به نهێنی چه‌کی بۆ هه‌ندێک له‌و عه‌شیره‌ت و که‌سانه ده‌نارد که نێوانیان له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر ئاڵۆز بوو، هه‌روه‌ها له ساڵی 1960 ده‌زگاکانی راگه‌یاند له رۆژنامه‌و گوڤار و وێستکهکان هێرشیان ده‌کرده سه‌ر بارزانی نه‌مر و پارتی دیموکراتی کوردستان، به نۆکه‌ری بێگانه په‌رست و، به هه‌وڵی جیابوونه‌وه له ئێراق تومه‌ت باریان کردن، وچه‌ندین هێرش کرایه سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لادانی سه‌رکرده‌کانی شۆرشی 14ی ته‌موز له رێره‌و و ئامانجه‌کانی ئه‌و شۆرشه، و هه‌وڵدانی قاسم بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباری ئێراق به شێوه‌یه‌کی تاک ره‌وی، جگه له‌مانه‌ش له ئاداری ساڵی 1961 رۆژنامه‌ی خه‌بات ئورگانی پارتی داخرا، وچه‌ندین ئه‌ندامی دووجاری به‌ندیخانه بوون. سه‌ره‌رای ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی، پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون چاره‌سه‌ری ئه‌و باره ئاڵۆزه به شێوه‌یه‌کی هێمنانه و له رێگای دایالۆک و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکات، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له 16ی نیسانی 1961 کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆبووه و بارودۆخه‌که‌ی ههڵسهگاند و گه‌یشته ئه‌و باوه‌ره که سه‌رکردایه‌تی شۆرشی 14 ته‌موز له رێره‌وی نیشتمانی لایداوه و وڵات به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار ده‌بات، و دژ به به‌رژه‌وه‌ند و خواسته‌کانی میلله‌تی کورد ره‌فتار ده‌کات. بۆیه بارزانی نه‌مر یادداشتیکی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی ئێراق کرد، که خواست و ئامانجه‌کانی میلله‌تی کوردی تێدا ده‌ربری، و ئه‌وه‌ش بوو به ئامانجی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول، له‌و یادداشته دا هاتووه: 1- زوبانی کوردی ببێت به زمانی فه‌رمی یه‌که‌م له ناوچه کورد نشینه‌کان. 2- پۆلیسی ناوچه‌که له کورد بێت، هه‌روه‌ها هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌و شوێنانه له کورد بێت. 3- بواره‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن و ته‌ندروستی و گه‌یاندن و شاره‌وانی، له ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی کورد دابێت. 4- خه‌رج کردنی به‌شێکی زۆری داهاتی نه‌وتی ناوچه‌ی مووسڵ و که‌رکوک بۆ کوردستان. 5- کاروباری ده‌ره‌وه و به‌رگری کردن و ئابوری گشتی له ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت، به‌ڵام جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک سوپای جه‌نگ و جێگری وه‌زیره‌کان پێویسته له کورد بن. 6- به کارهێنانی هێزه‌کانی سوپای کوردی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردیه‌کان، به‌ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێت. به‌ڵام رژێمی عه‌بدولکه‌ریم ئه‌و یادداست نامه‌ی به بایه‌خ وه‌رنه‌گرت. ئه‌مه ئامانجه سه‌رکییه‌کانی شۆرشی ئه‌یلول بوو، که له ماوه‌ی ساڵانی شه‌سته‌کان تا سه‌ره‌تای حه‌فتاکان، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رکردایه‌تی پارتی و پێشمه‌رگه‌کانی به‌رابه‌رایه‌تی و شاره‌زای و لێهاتووی بارزانی نه‌مر چه‌ندین داستان و سه‌رکه‌وتنیان تۆمار کرد، سه‌ره‌رای به‌هیزی و ژماره زیده و چه‌کی قورسی دوژمن و هاوکاری خۆفرۆشان. لێرده‌دا پێویسته ئاماژه به رۆڵی بارزانی نه‌مر بکرێت له هه‌موو ئه‌و سه‌رکه‌تنانه‌ی وه‌ده‌ست هات له ماوه‌ی ئه‌و شۆرشه، و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که بارزانی نه‌مر مرۆڤێکی شهر خواز نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه دا بووه کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت، و په‌نای بردۆته به‌ر رێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و سه‌رۆک وڵاته زڵ هێزه‌کان، و چه‌ندین نامه‌ی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناردوه، که کێشه‌ی کورد له چوارچیوه‌ی ئێراقێکی دیموکراتی چاره‌سه‌ر بکرێت، و له نامانه‌دا نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی هارۆڵد ویلسن، بۆ یه‌که‌م جار بڵاو ده‌گرێته‌وه، که له ئه‌رشێفی نیشتمانی به‌ریتانی پارێزراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێراوی نامه‌که‌یه بۆ کوردی: فه‌خامه‌تی به‌رێز هارۆڵد ویلسن سه‌رۆک وه‌زیرانی شانشینی یه‌کگرتوو دوای سڵاو ورێز له‌م نامه‌یدا ده‌مانه‌وێ سه‌رنجی فهخامهتان بۆ بارودۆخی ترسناکی ئێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی رابکێشین، به تایبه‌تی دوای جێ به‌جێ نه‌کردنی حکومه‌تی کۆماری ئێراق بۆ ئه‌رکه‌کانی هه‌روه‌ک له به‌یان نامه‌ی 29ی حوزه‌یرانی 1966 دا هاتووه که ئێمه و ئه‌وان له‌سه‌ری ریککهوتووین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ئێراق. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو حکومه‌تی ئێراقی سیاسه‌تی بنبرکردنی شۆرشی کورد، و هه‌وڵه‌کانی بۆ لێدانی میلله‌تی کوردمان، و هاوکاری و پشتگیری دوژمنانی میلله‌ته‌که‌مان له خۆفرۆشان و به‌کرێ گیراوان، به‌رده‌وامه، که ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری نائارامی و بهرقهرانهبوونی ئاشتی له ماوه‌ی رابردوودا، و دروست بوونی که‌شێکی ناله‌بار و هێرش کردنه سه‌ر ئازادی و ئاسایشی هاوڵاتیان، وبڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ترس و دڵهراوگێ، و هه‌وڵدان بۆ جیاوازی و دووبه‌رگی له نێوان عه‌ره‌ب و کورد، به مانایه‌کی تر بارودۆخ و که‌شه‌که‌ش هیچ ئاسوده‌یه‌کی لێ به‌دی ناکرێت بۆ هێوری و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی کورد. هه‌وڵمان داوه و به‌رده‌وامیشین له هه‌وڵدان به هه‌موو توانایه‌کمان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان بۆ هاوکاریکردنی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شێوه چاره‌سه‌رێکی عادیلانه بۆ کێشه‌که‌مان، له رێگای دانوستاندن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، به‌ڵام هه‌موو بۆچوونه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنن که بهرپرسانێ حکومه‌ت له هه‌وڵه‌کانیان جدی نین و نایه‌نه‌وێت برگه‌کانی 29ی حوزیران جێ به‌جێ بکه‌ن، و میلله‌ته‌که‌مان بێزار بووه له به‌ڵێنه‌کانی ده‌سه‌ڵات دارانی به‌غدا و جێ به‌جێ نه‌کردنی ئه‌و به‌ڵێنانه. ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره ترسی دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ری برا کوژی له ئێراق و دووباره بوونه‌وه‌ی ئهومهینهتیهی دووجاری میلله‌تی کورد هاتبوو له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا لێ به‌دی ده‌کرێت. شۆرشی کورد پابه‌نده‌و به هه‌موو توانایه‌کی کار ده‌کات بۆ دورکه‌وتنه‌وه له گوشتار، و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی شێوه چاره‌سه‌رێکی دیموکراسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، به‌ڵام به بینینی ئێمه به‌رپرسیاره‌تی سه‌ره‌کی له‌م بواره بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌گه‌رێته‌وه، که خاوه‌ن بریار و ده‌سه‌ڵات و توانایه له وڵات. ئێمه له کاتێک ئه‌م راستیانه ده‌خه‌ینه پێش چاوتان، داواتان لێ ده‌که‌ین بۆ تێگه‌یشتنی هه‌ڵوێستمان و گرنگی بارودۆخه‌که، و هه‌وڵدانی جدی به هه‌موو شێواز و هۆکارێک که ده‌توانن فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی ئێراقی بۆ ئه‌وه‌ی رێگای گفتوگۆ و دانوستاندن بگرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی عادیلانه‌ی کێشه‌ی کورد، و دورخستنه‌وه‌ی وڵات له مینه‌تی و وێرانگاری ئاکامی گوشتار، که ده‌بێته هۆکاری ئاڵوزی بارودۆخ و هه‌ره‌شه کردن له ئاشتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، که کێشه‌ی کورد یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی. شۆرشی کورد زۆربه‌ی برگه‌کانی 29ی حوزه‌یرانی جێ به‌جێ کردوه، و له هه‌موو به‌رپرسیاریه‌ک دور ده‌بێت له ئاکامی پابه‌ند نه‌بوونی حکومه‌تی ئێراقی به به‌ڵێنه‌کانی. میلله‌تی کورد که له ئاکامی شه‌رو پێکدادانی ئه‌و شه‌ش ساڵه دووجاری مینه‌تی و وڵات وێرانی هاتووه، له ئاکامی دواو کردنی ساده ترین مافی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی، داوا له ئێوه و ده‌وڵه‌ته به‌رێزه‌که‌تان و هه‌موو هێزه ئاشتی و خێرخوازانی جیهان ده‌کات که هاوکاری و یارمه‌تی بدات بۆ گه‌یاندنی ئێراق به که‌ناری ئاشتی و سه‌قامگیری، به‌تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست،و به‌رقه‌رابوونی ئاشتی له ناوچه‌که. له کۆتای سوپاس و رێزمان قه‌بوڵ بکه‌ن دڵسۆزتان مسته‌فا بارزانی 27/10/1967 له‌م نامه‌یه‌دا و نامه‌کانی تری بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه مرۆییه‌کان، لێ هاتووی و دڵسۆزی بارزانی نه‌مر ده‌رده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که بارزانی نه‌مر و سه‌رکردایه‌تی پارتی شه‌رخواز نه‌بوون و هه‌رده‌م و له‌کاتی سه‌رکه‌وتنیشدا په‌نایان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن بردوه. ئه‌گه‌ر چی شۆرشی ئه‌یلول چه‌ندین داستان و قاره‌مانیه‌تی تۆمار کردووه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتن رێککه‌وتنامه مێژووه‌کی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بوو که گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته میلله‌تی کورد به‌ده‌ستی هێناوه تا ئه‌مرۆش. که ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی شۆرشی ئه‌یلول بوو.
撮影日2009-06-08 13:36:37
撮影者Kurdistan Photo كوردستان
タグ
撮影地Dahuk, Iraq 地図


(C)名入れギフト.com